٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خورماتوو.. لە تەقینەوەیەكدا هەشت كەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو دەڵێت، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێك لە قەزای خورماتوو، هەشت كەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد)، بە KDP.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سەعات 10-ی سەرلەبەیانی بۆمبێكی چێندراو لە گەڕەكی سەربازی لە قەزای خورماتوو تەقییەوە و لە ئاكامدا كەسێك گیانی لە دەست دا و حەوتی دیكەیش بریندار بوون.

رائید(فارووق) گوتیشی، سەرجەم قوربانیان هاووڵاتیی مەدەنین و بە مەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار