٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ترسی گورزی هاوپەیمانان، داعش ئاسمانی مووسڵی كردە دووكەڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بە هۆی بۆردوومانكردنی بەردەوامی مۆڵگەكانیان لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە، چەكدارانی داعش ئەمڕۆ دەستیان كردووە بە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل و سوتەمەنی، تا بەو هۆیەوە، ئاسمانی مووسڵ، ببێتە دووكەڵ و فڕۆكە جەنگییەكان، ئامانجەکانیان نەپێكن.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە -kDP.infoی راگەیاند، چەكدارانی داعش لە مووسڵ لە چەندین شوێن تایەی ئۆتۆمبێلەكان دەسوتێنن، بۆ ئەوەی بە رێگەی بەرزبوونەوەی دووكەڵەوە، فڕۆكە جەنگییەكان، نەتوانن ئامانجەکانیان بپێكن.

(عیسمەت رەجەب) دەڵێت، جگە لە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل، چەكدارانی داعش زەوی هەڵدەكەنن، سوتەمەنی تێ دەكەن و گڕی تێبەردەدەن، تا ئاسمان ببێتە دووكەڵ و بنكەكانیان پێ حەشار بدەن و، فڕۆكەكان، شوێنەكانیان، نەدۆزێتەوە.

(رەجەب) زیاتر دشگوتیڵێت، هەر ئەمڕۆ، چەكدارانی داعش لە مووسڵ، 15 ئەفسەری پۆلیسیان دەستگیر كردوون، بێئەوەی هۆكارەكەی بزانرێت، بەڵام وەک زانراویشە ئەو پۆلیسانە، پێشووتر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە تۆبەیان پێ كراوە، بەڵام چارەنووسیان نادیارە و شوێنبزر كراون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار