٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەكێك لە ئەنجامدەرانی تەقاندنەوەی مەزاری پەیامبەر یونس كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، شەوی رابردوو لە شاری مووسڵ، سەركردەیەكی داعش كە لە تەقاندنەوەی مەزاری پەیامبەر یونس بەشدار بووە، كوژرا.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە kdp.info-ی راگەیاند، شەوی رابردوو چەكدارانی كەتیبەكانی مووسڵ سەركردەیەكی داعشیان بە ناوی (مەحموود زیبە) لە نزیك وێستەگەی سووتەمەنیی "حامد" لە لای راستی شاری مووسڵ كوشتووە.
(عیسمەت) گوتیشی، ئەو سەركردەیەی داعش یەكێك بووە لەو تیرۆریستانەی كە مەزاری پەیامبەر یونسیان لە مووسڵ تەقاندەوە.

تیرۆرستانی داعش لە 25-ی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، مەزاری پەیامبەر یونسیان لە ناو شاری مووسڵ تەقاندەوە لەگەڵ تەقاندنەوەی چەندان مەزارگەی دیكەی پیرۆزی ئەو شارە كە مێژووەكانیان بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر دەگەڕایەوە .
بڵند ئیبراهیم و نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار