٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەبوبەکر بەغدایی برینەکەی سەختە و هێشتا بێھۆشە.. لە ڕەققە خەوێندراوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-Kdp.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، خەلیفەی داعش(ئەبوبەکر بەغدایی) بریندارە و برینەکەیشی زۆر سەختە، بە جۆرێک لە ھۆش خۆی چووە.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست ئێمە گەییشتوون، خەلیفەی داعش (ئەبوبەکر بەغدایی) بە سەختی بریندار بووە، چونکە لای سەری گرتووە و لە ھۆش خۆی چووە."

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، "لەئێستادا (بەغدایی) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی رەققەی وڵاتی سووریا خەوێندراوە."

دوێنێ شەممە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانان کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات، لە ناوچەی قائیمی عێراق کە دەکەوێتە  سەر سنووری ئوردن، کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی داعشی کردە ئامانج، لە ئاکامدا خەلیفەکەی داعش بریندار بوو و، پاسەوانی تایبەتی و پسپۆڕی تەقینەوەکانیش کوژراون.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار