٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی زستانەی بەسەر پەنابەراندا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكیی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكانی كەورگۆسك و بەحركە و باسرمە، كە ئێستاكە ژمارەیەكی زۆر پەنابەری تێدا نیشتەجێ كراون، بە شێوەیەكی بەردەوام ژەمەخواردن و پێداویستیی زستانەیان بەسەردا دابەش دەكرێت.

رۆژی 9/11/2014 ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی كەورگۆسك لە درێژەی چالاكییەكانیدا پێداویستی و كەلوپەلی بەسەر خێزانە پەنابەرەكان و منداڵانی كەمپەكەدا، كە خۆی لە دابەشكردنی دەیان جۆر پێداویستیدا دەبینێتەوە، دابەش كرد. لەوانە دابەشكردنی ژەمەخواردنی خێرا بەسەر (30) خێزاندا كە تازە هاتبوونە ناو كەمپەكەوە.

لە لایەكی دیكەوە و لە كەمپی بەحركە، بە مەبەستی پاراستنیان لە سەرمای زستان تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستان بە دابەشكردنی بەتانی و سۆبا و موكێت بەسەر (700) خێزانی پەنابەردا، هاوكات شیر و دایبیی منداڵان و دۆشاویشیان بەسەردا دابەش كرا. هاوكات لە كەمپی باسرمە بە هەمان شێوە بە بۆنەی هاتنی وەرزی زستانەوە دەست كرا بە دابەشكردنی (80) مۆكێت و (300) بەتانی لەگەڵ شیر و دایبیی منداڵان بەسەر خەڵكی ئاوارەی كۆبانی لە كەمپەكەدا، لەگەڵ دابەشكردنی (85) سۆبا بەسەریاندا. لە كەمپی كەورگۆسكیش بە شێوەیەكی بەردەوام دوو ژەم خواردنی گەرم بە ئاوارەكانی شاری كۆبانی دەدرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار