دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندنی بەسەر 1050 قوتابیدا دابەش كرد

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندن بۆ قوتابیانی ئاوارە و كەمداهات لە هەرێمی كوردستان، لە هەڵمەتێكدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی دەزگا و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر لە گەڕەكی مامزاوا لە شاری هەولێر، جانتا و پێداویستییان بەسەر 1050 قوتابیدا دابەش كرد.
رۆژی 9/11/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری پەروەردەدا، بە شێوەیەكی بەردەوام بەپێی بەرنامەیەكی تۆكمە ساڵانە هەڵدەستێت بە دابەشكردنی (40) هەزار جانتا و پێداویستیی خوێندن بەسەر قوتابیانی كەمداهات و پەنابەر لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا، بۆ ئەمڕۆیش لە هەڵمەتێكدا بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (مووسا ئەحمەد) و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر (بەكر كەریم)، لە گەڕەكی هەژارنشینی مامزاوا لە شاری هەولێر هەستان بە دابەشكردنی جانتا و پێداویستیی خوێندن بەسەر (1050) قوتابی كەمداهاتدا.
سەبارەت بە چۆنیەتیی هەڵمەتەكەیش، جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (مووسا ئەحمەد)، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بە شێوەیەكی بەرنامەبۆداڕێژراو ساڵانە هەڵدەستین بە دابەشكردنی (40) هەزار جانتا و پێداویستیی دیكەی خوێندن بەسەر قوتابیانی كەمداهات و هەژار و پەنابەر لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا، بۆ ئەمڕۆیش هەڵمەتێكمان لە گەڕەكی مامزاوای هەژارنشینی شاری هەولێر دەست پێ كرد كە تێیدا (1050) قوتابی جانتا و پێداویستیی دیكەی خوێندنیان بەسەردا دابەش كرا، هەروەها ئەم هەڵمەتانەمان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی زۆرترین قوتابیی كەمداهات و هەژار سوودمەند بن".

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
