فەرماندەی فەرماندەیی ئەمەریکا بۆ داعش: گوێمان لێتانە.. دەزانین ورەتان بەرداوە

ئەتلانتا-KDP.info- فەرماندەی باڵای هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی ژەنەرال(لوید ئۆستن) دەڵێت، هەڵمەتە ئاسمانییە بەردەوامەکان تواناکانی داعشی دووچاری خوێنبەربوون کردووە و بە وێرانکردنی تۆڕی پێوەندییەکانیان، کاریگەریی راستەوخۆیشی بەسەر تیرۆریستانەوە هەبووە، پەیامێکیشیان ئاراستە دەکات و دەڵێ، "ئاگامان لە پێوەندییەکانتانە."
دەربارەی کاریگەریی گورزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەسەر داعشەوە، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنجوومەنی ناتۆ، فەرماندەی باڵای هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی ژەنەرال(لوید ئۆستن) ڕایگەیاند، "باوەڕی تەواوم هەیە کە گورزەکانمان کاریگەرییان هەیە و هەبووە.. ئامانجی ئێمە لێستاندنەوەی توانای سەرکردایەتیکردن و کۆنترۆڵ کردن، توانای شەڕکردن، هاتوچۆی بە ئازادییە لە سەر سنووری نێوان سووریا و عێراق."
(ئۆستن) ئاماژەیشی دا بە هەبونی بەڵگەی ئەوەی کە هاوپەیمانان دەتوانن ببینن و بیانکنە ئامانج. جەختیشی کردەوە، گورزەکانیان تۆڕی پێوەندییەکانی داعشی وێران کردووە و ئێستایش، قوێیان لێ دەگرن و دەیشزانن کە گورزە ئاسمانییەکان چەندە بە دیقەتەوە ئامانجەکان دەپێکن و ورەی دابەزاندوون.
ئەو دەربارەی ژمارەی چەکدارانی داعشیش لە سووریا عێراق گوتی، ژمارەی چەکدارانیان لە نێوان 9 تا 17هەزارە، هەڵبەت ئەم ژمارەیەیش زۆر لەو ژمارەیە کەمترە کە پێشتر ڕاگەیەنرابوو.
زریان زیاد




