٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەڵاتنی گەورەی داعش دەستی پێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەكان-KDP.info-  هەڵاتنی بەرپرسە تیرۆریستەكانی داعش لە مووسڵ، ناوچەی سەعدیە و حەمرین، بەردەوامی هەیە و، بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ هەینی، داعش هەڵمەتێكی بۆ دەستگیركردنی بەرپرسە باڵاكانی دەست پێ كردووە و، بە فەرمانی والییە تیرۆریستەكەیان لە ناوچەی حەمرین، 3 سەركردەی باڵا، زیندانی كران.

ماویەكە، بەرپرسە باڵاكانی تیرۆریستانی داعش، بە شێوەی تاك و كۆمەڵ، دەستیان كردووە بە ڕاكردن، بە تایبەت لە ناوچەی مووسڵ و پارێزگای دیالە، ڕاكردنەكە بەردەوامی هەیە. ئەو سەركردانەی ڕا دەكەن، بەرپرسیارەتیی ئەمنی و زیندانی داعشیان لە ئەستۆیە و، هەندێكی دیكەیان لە پلەی باڵاترن. بە گوێرەی زانیارییەكان، هەڵاتنی بەرپرسە باڵاكانیان لە مووسڵ، بۆ سعوودیە بووە، لە دیالەیش چوونەتە دەرەوەی سنووری ناوچەی حەمرین و، خۆیان حەشارداوە.
هاوكات لە سەعدیەیش، هاوشێوەی ئەمە، تیرۆریستانی داعش، متمانەیان بە یەكتر نەماوە و، رووداووی هەڵاتنی چەند بەرپرسێكی دی، لە هەفتەی رابردوو رووی دا و، ئێستایش بەپێی زانیارییەكان، هەڵاتن لە سەعدیە، بەردەوامی هەیە.
تیرۆریستانی داعش متمانەیان بە یەكتر نەماوە و، دەست كراوە بە سڕكردن و، زیندانیكردنی یەكتری و، هەڵاتن. والیی داعش لە ناوچەی حەمرین (ئەبو زەكەریا)، كە بە رەگەز پاكستانییە، ئەمڕۆ، بڕیاری دا 3 بەرپرسی باڵای تیرۆریستانی داعش زیندانی بكرێن كە، یەكێكیان رەگەزنامەی سووریاییە و، دووانەكەی تریش عێراقین، هۆكاری زیندانیكردنی ئەو 3 بەرپرسە تیرۆریستەیش، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە، رێگەیان بە 6 زیندانی داوە را بكەن.
زانیارییەكان دەری دەخەن، لە ئێستادا یەكڕیزیی نێو داعش، درزی تێكەوتووە و متمانە بە یەكتركردن، كەم بووەتەوە.

شاو كوردی

 

هەواڵی پەیوەندیدار