٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دووانیان بران.. داعش پێنج رۆژنامەنووسی کەناڵێکیان گولـلەباران کردن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش پێنج رۆژنامەنووسیان دستگیر کردوون و دواتریش بە تۆمەتی سیخوڕیکردن گولـلەبارانیان کردوون.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند، چەکدارانی داعش پێنج رۆژنامەنووسیان دەستگیر کردوون، کە دووانیان بران بە ناوەکانی (ئەحمەد رافع) و (ئیسار رافع) و سێی دیکە بە ناوەکانی (یاسر حاج ئەحمەد) و (یاسر قەیس ) و کارمەندێکی ئیداریش.

(رەجەب) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش، دوێنێ ئەو پێنج رۆژنامەنووسەیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کەتیبەکانی مووسڵ و کارکردن دژی داعش، بۆ ئەو کەتیبانە، گولـلەباران کردوون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پێنج رۆژنامەنووسە لە کەناڵی ئاسمانیی سەما ئەلمووسڵی کاریان دەکرد.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار