مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ محەممەد مەحموود میرسیدی دەکات

بەڕێزان خانەوادەی خوا لێی خۆش بێ شێخ محەممەد مەحموود میرسیدی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد مەحموود میرسیدی بەرپرسی لقی موسڵی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی و باوکی شەهید سەمیع - مان پێگەیشت. خوا لێی خۆش بێ کەسایەتیی ناسراوی ئایینی و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی بوو. لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوا لێی خۆش بێ دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی مامۆستا شێخ محەممەد بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
