خورماتوو.. بە مین، چەکدارێکی شیعە کوژراو و چواریش بریندار بوون

خورماتوو-KDP.info- بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، مینێک بە تیمی پووچەڵکردنەوەی چەکدارە شیعەکاندا تەقییەوە، لەئاکامدا پێنج چەکدار بوونە قوربانی.
بەرێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو (فارووق ئەحمەد) بۆ kdp.info گوتیشی، تیمی پووچەڵکردنەوەی چەکدارە شیعەکان، لە گوندی چاردەغلوچوون لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی مین لە ماڵێک پووچەڵ بکەنەوە، سەری نەگرت و پێیاندا تەقیوەتەوە، لە ئاکامدا خاوونەکەیان بەسەردا رووخاوە و چەکدارێک گیانی لە دەست داوە و چواری دیکەیش بریندار بوون.
بڵند ئیبراھیم




