٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە کەمتەرخەمیی بەغدایە.. هۆزی بونەمر بۆ پێگەییشتنی خۆراک، داوای فڕۆکەی کرێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-   یەکێک لە شێخەکانی هۆزی بونەمر لە پارێزگای ئەنبار، داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی و خۆراک بە هۆزی بونەمر لە بەغدادی، پەروانە و حەدیسە فڕۆکەیەکیان بۆ بەکرێ بگرێ و، دەشڵێت خەڵکی هۆزەکە خۆیان پارەکەی دەدەن.

شێخ (نەعیم گەعوود) کە یەکێک لە پیاوماقووڵانی هۆزی بونەمرە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە سۆمەرییە نیوزی گوتووە، "هۆزی بونەمر لە پارێزگای ئەنبار، داوا لە حکوومەتی فیدرال و سەرۆکوەزیران دەکەن، فڕۆکەیەکی تایبەتیان بۆ بەکرێ بگرێ لەپێناو گوێزتنەوەی خۆراک و هاوکاریی مرۆیی، لە بەغداوە بۆ ئەو شوێنەی ئەوانی لێن لە بەغدادی و پەروانە و حەدیسە."

شێخ (نەعیم گەعوود) زیاتر گوتی، "خەڵکی هۆزی بونەمر لە دۆخێکی مرۆیی سەختدا دەژین، ئەمەیش بە هۆی ئەوەوەیە کە، حکوومەتی ناوەند، ل یەکەم ڕۆژی ڕەویان لە باکووری ڕومادی، هیت و ڕۆژاوای ڕومادی، هاوکاریی مرۆیی و خۆراکیان پێ ناگەیەنێت."

زریان زیاد


 

هەواڵی پەیوەندیدار