نزیکەی 12هەزار کەس لە مەشقدان.. فرقەی پێنج سوپای عێراق لە مووسڵ دادەمەزرێتەوە

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، وەها بڕیارە فیرقەی پێنجی سوپای عێراق لە مووسڵ دووبارە دابمەزرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەیش سەربازگەیەک لە شاری ھەولێر کراوەتەوە.
ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان داوودی) بە kdp.infoی راگەیاند: "لەئێستادا کار دەکرێت بۆ رزگارکردنی مووسڵ و لە گوندی دووبەردانی سنووری قەزای بەردەرەشیش سەربازگەیەک کراوەتەوە کە چوارھەزار و 350کەس مەشق و راھێنانی تێدا دەکەن و لە شاری ھەولێریش سەربازگەیەکی دیکە کراوەتەوە کە، حەوتھەزار کەس تێیدا مەشق و راھێنان دەکەن."
(غەزوان داوودی) ڕوونی کردەوە، ئەو ئەندامانەی ئێستا لە چوارچێوەی ئەو فیرقەیەدا ڕاهێنان دەکەن و رێک دەخرێنەوە، پێشتر لە ڕیزەکانی فیرقەی پێنجی سوپای عێراقدا بوون لە مووسڵ و لەئێستایشدا دووبارە دادەمەزرێندرێنەوە.
(داوودی) گوتیشی، ئەندامانی ئەو فیرقەیە، لە ھەموو پێکھاتە و ئایینێکی تێدایە بەبێ جیاوازی.
(غەزاون داوودی)گوتیشی،پلانی زۆر باش دانراوە بۆ رزگارکردنی وموسڵ وئامادەکاریەکانیش بەردەوامن .
ئەوەشی خستەڕوو،جگە لەو دوو سەربازگەیە ،چەند سەربازگەیەکی دیکەش دەکرێنەوە ،بۆئەوەی ھێزی زیاتر ئامادە بکرێن ولەئایندە پارێزگاری لەموسڵ بکەن،بەڵام ئەوەی لەئێستادا ئامادە کراون زیاتر لە11ھەزار کەسە.
بڵندئیبراھیم




