٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زۆرترینیان لە ڕەبیعە و زوممار کوژراون.. لە مانگی ڕابردوودا، 900 تیرۆریست کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای مووسڵ لەم مانگەدا، رێژەیەكی یەكجار زۆر كوژراویان هەیە، بەراورد بە مانگەكانی تر و زۆربەیشیان لە شەڕی ڕزگارکردنی رەبیعە و زوممار لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە و هەروەها بۆردوومانی هاوپەیمانانەوە بووە.


بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بەKDP.INFO ی ڕاگەیاند: "لە ماوەی ئەم مانگە واتە مانگی تشرینی یەكەم، لە سنووری پارێزگای مووسڵ 965 كەس کوژراون، لەوانە 900 یان تیرۆریستانی داعشن، 50 كەسیش هاووڵاتین کە تیرۆریستانی داعش لەناو شاری مووسڵ كووشتویانن، 15 هاووڵاتی دیکەیش لە دەورووبەری شاری مووسڵ بە دەستی تیرۆریستانی داعش کوژراون."
(سەعید مەموزینی) دەربارەی كوژراوانی تیرۆریستانی داعش گوتیشی: "زۆربەی كوژراوانی تیرۆریستانی داعش لە ئەنجامی شەڕی رەبیعە و زوممار لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە و هەروەها بۆردوومانی هاوپەیمانانەوە بووە بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە ناو مووسڵ و دەورووبەری."

نەشوان بەرزنجی 
 

هەواڵی پەیوەندیدار