٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ساڵی داهاتوو 37 هەزار فەرمانبەر دادەمەزرێندرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی عێراق دەڵێت،  :وەزیری دارایی عێراق، (هۆشیار زێباری)، پێیراگەیاندوون کە ساڵی داهاتوو 37 هەزار فەرمانبەر دادەمەزرێندرێت و، لە مساڵیشدا ناتوانرێت، بودجە پەسەند بکرێت.

دامەزراندنی فەرمانبەران لە حکوومەتی عێراق، ساڵانە لە بودجەی عێراق، پارەی بۆ تەرخاندەکراو بەپێی راگەیاندراوێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی بەغدایش بێت، بۆ ئەمساڵ ناتوانرێت هیچ فەرمانبەرێک دابمەزرێندرێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (حەیدەر رۆستەم)، کە کۆپیەکی بۆ kdpinfo  ، نێردراوە، تیاییدا هاتووە کە، وەزیری دارایی عێراق، (هۆشیار زێباری)، بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی  راگەیاندوە، بۆ ساڵی 2014، فەرمانبەر دانامەزرێندرێت و، هەموو پلەکانی دامەزراندن دەکەوێتە سەرەتایی ساڵی2015ـوە .
پەرلەمانتار (حەیدەر رۆستەم)، ئاماژەی بەوەشداوە کە، وەزیری دارایی عێراق، بەڵێنیداوە ئەو 37 هەزار پلەیەی کە لە بودجەی 2014 بۆ دامەزراندن تەرخانکرابوو، دەخرێتە بودجەی 2015، چونکە لە بەر کۆتایی ساڵی دارایی ناتواندرێت ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت، بەلکو لە 2015 دەست بە دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێت. هاوکات لە راگەیندراوەکەی (حەیدەر رۆستەم)، هاتووە کە، وەزیری دارایی پێی راگەیاندوون، ناتوانرێت بودجە لەساڵی 2014 پەسەند بکرێت.
جێی ئاماژەیە، پشکی ساڵانەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 17% بوو، کە لەلایەن بەغداوە ژمارەکە دیاریدەکرا و، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەو خوێندنی ناوەندی و سەرەتایی، بەپرۆسەیەک دەستنیشاندەکران و، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانیشەوە دەسەڵات بە پارێزگاکان درابوو کە پرۆسەکەیان جێبەجێدەکرد.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار