75 تەرمی هۆزی ئەلبونەمر دۆزراونەتەوە و100ی دیکەیشیان لێ رفێندراون

ئەنبار-KDP.info- سەرچاوەیەک لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش 100کەسیان لە هۆزی ئەلبونەمر لە ئەنبار رفاندوون، ھاوکات 75 تەرمی ھەمان هۆزی دۆزراونەتەوە.
سەرچاوەکە گوتیشی، ئەمڕۆ شەممە، چەکدارانی داعش لە باکووری پارێزگای ئەنبار 100 کەسی هۆزی ئەلبونەمریان رفاندوون و 75تەرمی ھەمان هۆز دۆزراونەتەوە کە لە نێویاندا ژن و منداڵ ھەن.
پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر، داعش 200کەسی دیکەی عەشیرەتی ئەلبونەمریان لە پارێزگای ئەنبار گولـلەباران کردن.
ئاژانسەکان - بڵند ئیبراھیم




