کاری داعشە.. 25 ئەفسەری خانەنشینکراوی نەینەوا ون بوون

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەک لە دادی پزیشکیی مووسڵ، ونبوونی 25 ئەفسەری خانەنشیکراوی لە ماوەی 24 سەعاتدا لە شاری مووسڵ راگەیاند، کە هێشتایش هۆکاری ونبوونەکەیان نەزانراوە. سەرچاوەیەکیش دەڵێ، ئەمە کاری داعشە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، کەسوکاری ئەو 25 ئەفسەرە، هەر هەموویان بۆ گەڕان بە دوای ئەفسەرەکاندا، لە ماوەی 24 سەعاتدا سەردانی دادی پزیشکییان لە شاری مووسڵ کردووە، زیاتر گوتی، "دادی پزیشکی پێی ڕاگەیاندوون کە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا تورمی هیچ ئەفسەرێکیان وەربەگرتووە."
سەرچاوەکە باوەڕی وایە کە، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەو ئەفسەرانەی دەستگیر کردوون، چونکە وەک ئەو دەڵێ، لە ڕابردوویشدا داعش هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەفسەرانی بەرپا کردبوو، بەڵام بە هۆی ناڕەزاییی دانیشتوانەوە هەڵمەتەکەی ڕاگرت.
کەمتر لە هەفتەیەکە، داعش دەیان ئەفسەری پاریزگای نەینەوای لەدار داون، کە لە نێویاندا تۆبەکارانی نێو دەستگا ئەمنییەکان و هەندێکیشیان خانەنشینکراوی سوپای پێشوون، ئەمەیش ناڕەزاییی خەڵکی هۆزەکانی نێو پاریزگاکەی لێ کەوتەوە.
سەلام ساڵح – زریان زیاد




