مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشی لە هەرسێ بنەماڵەی، حاجی خالید مستەفا کاوانی، فرسەت سۆفی و شێخ رەئووفی هەنجیرە دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سەرۆک، لە سێ پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە هەرسێ بنەماڵەی، حاجی خالید مستەفا کاوانی، فرسەت سۆفی و شێخ رەئوفی هەنجیرە دەکات.
دەقی پرسەنامەکان:
بەڕێزان خانەوادەی خوالێی خۆش بێ حاجی خالید مستەفا کاوانی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراو، حاجی خالید مستەفا کاوانیمان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێی خۆش بێ دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی حاجی خالید بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک
برای بەڕێز کاک فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی باوکی بەڕێزتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک
بەڕێزان خانەوادەی خوالێی خۆش بێ شێخ رەئوفی هەنجیرە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو شەمسە شێخ محەمەد هاوسەری خوالێی خۆش بێ شێخ رەئوفی هەنجیرەمان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی خاتوو شەمسە بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
