دەستگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و بێباوکانی کەمپەکانی کرد

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپەکان، بەتایبەتی چینی خاوەن پێداویستیی تایبەت و بێباوکان، دەستگای خێرخوازیی بارزانی لە چەند هەڵمەتێکدا لە کەمپەکانی بەحرکە و باسرمە، هاوکاریی 100 منداڵی بێباوکیان کرد و خواردنیشیان بەسەر 733 خێزانی ئاوارەدا دابەش کرد.
لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی دەستگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپەکانی بەحرکە و باسرمە، لە چەند هەڵمەتێکدا خۆراک و پێداویستییان بەسەر خێزان و منداڵاندا دابەش کرد، سەرەتای هەڵمەتەکە لە کەمپی بەحرکە ئەنجام درا و تیایدا، دەستگاکە بە هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی خۆراکی جیهانی خۆراکی وشکیان بەسەر 733 خێزاندا دابەش کرد، هەروەها لە هەڵمەتێکی تردا گۆشتی مریشک و پەتاتە بەسەریاندا دابەش کرا.
هەر لە درێژەی کار و چالاکییەکانی دەستگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی باسرمەدا، تیمی دەستگا، بڕی 100 هەزار دیناریان بەسەر منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و بێباوکاندا لە کەمپەکە دابەش کرد، هاوکات شیر و دایبییان بەسەر 600 منداڵی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپەکەدا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
