فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا: پلانی ژێرئاوخستنی بەغدامان پووچەڵ کردەوە

هەولێر-KDP.info- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پووچەڵکردنەوەی پلانی ژێرئاوخستنی بەغدای پایتەختی عێراقی ڕاگەیاند، دەشڵێت، شکست پێبردنی ئەم پلانەیش لە ڕێی شکاندنی گەمارۆی سەر ئەو یەکە سەربازییە بووە لە ناوچەی پردی یابانی لە ڕومادی.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا، فەریق ڕوکن(عەبدولئەمیر شەممەری)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ ساز درا، ڕایگەیاند، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەغدا، توانی پلانی ژێرئاوخستنی بەغدا پووچەڵ بکاتەوە."
(شەممەری) زیاتر گوتی، "فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا توانی لە گەمارۆی سەر ئەو یەکە سەربازییە گەمارۆدراوەی ناوچەی پردی یابانی لە ئەنبار بشکێنێ، هاوکات توانیویەتی ڕێگا بۆ گەیاندنی پێداویستیی سەربازی بۆ ڕومادی بکاتەوە."
زریان زیاد




