٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکی پلانی کودەتای داڕشتبوو.. سەرکردەیەکی حیزبی دەعوە: مالیکی و برای فەتلاوی هۆکاری کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەرین

سەرچاوە: KDP.info
سەرکردە لە حیزبی دەعوە(وەلید ئەلحللی)

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا و سەرکردە لە حیزبی دەعوە ئاشکرای کرد کە، سەرۆکوەزیرانی پێشوو(نووری مالیکی)، لەپێناو مانەوەیدا لە ویلایەتی سێیەمی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا، پلانی کودەتای داڕشتبوو.

 

سەرکردە لە حیزبی دەعوە(وەلید ئەلحللی)، بە تەلەڤزیۆنی دیجلەی ڕاگەیاندووە "حیزبی دەعوە، (مالیکی) لەسەر تەختی سەرۆکایەتی لادا و ڕێگر بوو لەوەی بۆ سێیەم جار ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران"، ئاماژەیشی داوە "حیزبی دەعوە، عێراقی لە مەترسیی سیاسەتی (مالیکی) ڕزگار کرد، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان شکستی خۆی سەلماند."

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە جێگری سەرۆککۆمار(نووری مالیکی)، ئاشکرای کردووە کە، (مالیکی)، دیارترین سەرکردەی حیزبی دەعوە(وەلید ئەلحللی)ـی لە ماڵەکەی لە ناوچەی سەوز وەدەرناوە. ئەمەیش لە چوارچێوەی هەوڵی دووەمیاندا بووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک لە نێوان (مالیکی) و (حەیدەر عەبادی)ـدا.


ئەو سەرچاوەیە هاوکات ڕایگەیاندووە، مەبەستی (ئەلحللی) لەو سەردانە، بڕواهێنان بووە بە (مالیکی)، تا کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ڕادەستی (عەبادی) بکات، کە مەبەست لێی پێکهێنانی حکوومەتێک بوو دوور بێ لە کێشەی کەسی، بەڵام بە هۆی ئەمەوە کێشە کەوتووەتە نێوانیانەوە. ئەو ڕوونیشی دەکاتەوە، (مالیکی) بە (ئەلحللی) گوتووە، "ئەم بابەتە پێوەندی بە ئێوەوە نییە و پێوەندییشتان بە کاروباری مندا نییە، چونکە دەستبەردارم بوون و پەناتان بۆ (عەبادی) بردووە."
ئاماژە بە توڕەبوونی (مالیکی) لە سەرکردەکانی دەعوە لە بابل بەر لە دیداریان، بە هۆی هەڵوێستی ئەوانەوە لە هیرشی مێدیایی و بەرهەڵستکارییان بەرانبەر بە پەرلەمانتار (حەنان فەتلاوی)ـیەوە، (مالیکی) بە (وەلید ئەلحللی)ـی گوتووە، هەوڵدانتان بۆ ڕاستکردنەوەی وێنای حیزب بە تەمەللوقتان بۆ (عەبادی)، لە ڕێگەی چارەکردنی کێشەکانەوە، شکستی برد، ئامانجتان ئاشکرا بووە. 


(ئەلحللی) لە چەند ڕۆژی ڕابرد، هێرشی توندی کردووەتە سەر (حەنان فەتلاوی) و ڕایگەیاندووە، "ئەوانەی کە فرمێسکی تیمساحی بۆ خەڵکی سەقڵاوییە و ناوچەکانی دەڕێژن، نەمانبینی کاتێک، پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەددین بە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش شکستیان برد، دەنگیان بەرز بکەنەوە و بیکەنە هاتوهاوار، هەڵبەت بۆ کوشتارگەی سەربازگەی سپایکەریش بە هەمان شیێوە"، ئاماژە بە سەرۆکوەزیرانی پێشوو(مالیکی) و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی سەڵاحەددین(سەباح فەتلاوی)ـی برای (حەنان فەتلاوی)، (ئەلحللی) گوتوویەتی، "ئەمە لە کاتێکدایە کە گەورەکان و نزیکەکانی ئەوان هۆکاری پشت ئەو کۆمەڵکوژییەی سپایکەرن."

زریان زیاد

 

هەواڵی پەیوەندیدار