٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ داواكاریی ئاوارەكان دەگەیەنێتە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، سەردانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد و كۆمەڵێكی داواكارییان پێشكەشی پەرلەمان كرد، بڕیارە پەرلەمانیش كاریان لەسەر بكات.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (ئەشواق جاف)، بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ سەردانی هەردوو لیژنەی مافی مرۆڤ و لیژنەی ئاسایش و بەرگرییان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و لە میانەی سەردانەكەیاندا چەند داواكارییەكیان پێشكەشی هەردوو لیژنەكە كرد.

(جاف) گوتیشی، داواكارییەكان بریتی بوون لەوەی دەستیان ئاوەڵا بێت هاوكاریی ئاوارەكان بكەن و بەشەسووتەمەنی مووسڵ بدرێت بە ئاوارەكانی ئەوان لە هەرێمی كوردستان، هەروەها سەرۆكوەزیران سەردانیان بكات و خێزانە ئاوارەكانی چیای شنگالیش كە ژمارەیان هەزار خێزانە، رزگار بكرێن، لەگەڵ چەند داواكارییەكی دیكە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر گوتی، "ئێمەیش داواكارییەكانی ئەوانمان وەرگرتووە و كاریان لەسەر دەكەین، دواتریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكرێن".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار