دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندنی بەسەر 4800 قوتابی لە سنووری دهۆك دابەش كرد

دهۆك-KDP.info- لە پێناو خزمەتكردنی قوتابیانی كوردستان و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن و كارئاسانیی زیاتر بۆیان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی 4800 جانتا و پێداویستیی خوێندنی بەسەر قوتابیانی كەمداهات لە ژمارەیەك قوتابخانەی ئامێدی، شێخان، ئاكرێ و بەردەڕەش دابەش كرد.
رۆژی 28/10/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری پەروەردەدا، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندنیان بەسەر 4800 قوتابیی كەمداهات لە چەند ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆك دابەش كرد، لەوانە لە شارۆچكەی ئامێدی 1000 قوتابی سوودمەند بوون، هەروەها لە شێخان و ئاكرێ و بەردەڕەشیش 3800 قوتابی جانتا و پێداویستیی دیكەی خوێندنیان بەسەردا دابەش كرا.
سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی پێداویستییەكانی خوێندن بۆ قوتابیان، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (عەزیز شێخ رەزا) رایگەیاند، "بەپێی ئەو بەرنامەیەی دامانڕشتووە، لە ئەمساڵدا هەڵدەستین بە دابەشكردنی 40 هەزار جانتا و پێداویستیی دیكەی خوێندن بەسەر قوتابیاندا، هەڵمەتەكانیشمان لە سەرەتای دەستپێكردنی خوێندنەوە دەستیان پێ كردووە و سەرەتا قوتابیانی سەرجەم كەمپی پەنابەران سوودمەند بوون، پاشان دەستمان كردووە بە دابەشكردنی پێداویستییەكانی خوێندن بەسەر قوتابیانی كەمداهات و شوێنە هەژارنشینەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا. بۆ ئەمڕۆیش هەستاین بە دابەشكردنی 4800 جانتا و پێداویستیی دیكەی خوێندن بەسەر قوتابیانی كەمداهات و هەژاری ناوچە هەژارنشینەكان لە ئاكرێ، ئامێدی، بەردەڕەش و شێخان و پرۆسەكەیش بەردەوام دەبێت هەتا سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە".

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
