٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرچاوەیەک: خەلیفەکەی داعش بریندارە

سەرچاوە: KDP.info
ئەبوبەکر بەغدایی

مووسڵ-تایبەت- -KDP.INFO بەرپرسێکی پارتی دەڵێ، زانیارییەکانیان لە مووسڵ جەخت دەکەنەوە لەوەی کە، بە بۆردوومانى فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان لە تەلەعفەر، ئەمیری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش(ئەبوبەکر بەغدایی) بریندار بووە .
بەرپرسى ڕاگەیاندنى لقى 14-ى پارتیى دیموکراتى کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بەKDP.INFO ـى ڕاگەیاند: "لە شارى مووسڵەوە زانیاریمان بە دەست گەییشتووە کە (ئەبوبەکربەغدایى) کە بە خەلیفەى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراوە، لە شارۆچکەى تەلەعفەر بریندار بووە و، ئەمەش لەو کاتەدا بووە کە فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانى ئەو ناوچەیەیان کردبوو ".
(مەمموزینى) گوتىشی: "تیرۆریستانى داعش لە ناو مووسڵ شڵەژاون و بە تایبەت دواى ئەو شکستە یەک لە دواى یەکانەى لە بەرامبەر هێزى پێشمەرگە لە چەند رۆژى رابردوو لە ناحیەى زوممار تووشى هاتن، کە کوژراو و بریندارێکى زۆریان هەیە و ئەوانى تریش لەو سنوورە، لە بەرانبەر زەبری کوشندەی پێشمەرگە تووشى ترسێکى گەورە بوونەتەوە ".

نەشوان بەرزنجى 
 

هەواڵی پەیوەندیدار