٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق هیچ وەزیرێك بانگهێشت نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێكی عێراق دەڵێت، لە كۆبوونەوەی سبەی پەرلەماندا تەنیا گفتوگۆ لەبارەی چەند پڕۆژەیاسایەكەوە دەكرێت و هەندێك پەرلەمانتاری نوێیش سوێندی یاسایی دەخۆن، بەڵام هیچ وەزیرێك بانگهێشت نەكراوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (رێناس جانۆ)، بۆ KDP.info گوتی، "بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەیشمان بە دەست گەیشتووە و گفتوگۆ لەبارەی چەند پڕۆژەیاسایەكەوە دەكرێت، هەروەها چەند پەرلەمانتارێكی نوێیش سوێندی یاسایی دەخۆن".
(جانۆ) گوتیشی، لە كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراقدا، هیچ وەزیرێك بانگهێشت نەكراوە و لە كارنامەی كۆبوونەوەیشدا نییە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە كە سبەی هەریەكە لە وەزیری دارایی و نەوت بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق كراون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار