٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەگەر ئەم هەفتەیە بودجە نەگاتە پەرلەمان، تا ساڵی داهاتوو پەسەند ناكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO- پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت، پێویستە ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بگاتە پەرلەمان، چونگە ئەگەر رەوانە نەكرێت، پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە دەكەوێتە ساڵی داهاتووەوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (ئەردەلان نورەددین)، بە KDP.INFO-ی راگەیاند، لە 1/11/2014ـوە پشووی پەرلەمانی عێراق دەست پێ دەكات و ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە پێش سەرەتای مانگ پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكرێت، چونكە ئەگەر لەلایەن حكوومەتەوە رەوانە بكرێت، پەرلەمان پشوو وەرناگرێت تاوەكو ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند دەكات.

(ئەردەلان) گوتیشی، ئەگەر تا سەری ئەو مانگە پڕۆژەیاسای بودجە رەوانە نەكرێت، پەرلەمان پشووی خۆی وەردەگرێت و پەسەندكردنیشی دەكەوێتە ساڵی نوێوە.
ئەو پەرلەمانتارە زیاتر گوتی، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە ئەو پڕۆژەیاسایە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت یاخود نا.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار