٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مێدیای وڵاتەکەی شتێکی دی دەڵێ.. ئەردۆغان دەڵێ، پەیەدە نایەوێ پێشمەرگە بچێتە کۆبانی

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆککۆماری تورکیا(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)

هەولێر-KDP.info-  هەرچەندە سەرۆککۆماری تورکیا(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) دەڵێ، پارتیی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە) نایەوێ پێشمەرگەی کوردستان بچن بەرگری لە کۆبانی بکەن، بەڵام مێدیای وڵاتەکەی رایانگەیاندووە کە، ئانکارا بەو مەرجە ڕێ بە پێشمەرگە دەدات بە خاکەکەیدا تێپەڕێ، کە پەیەدەیش ڕێ بە سوپای ئازادی سووریا بدات بچێتە کۆبانی.
(ئەردۆغان) لە کاتی گەڕانەوەی لە ئیستۆنیا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، باڵی سەربازیی (پەیەدە) کە بەرگری لە کۆبانی دەکات، بە بەڵێنەکەیەوە پابەند نییە، تا پێشمەرگە بچێتە کۆبانی و بەرگری لێ بکات.
بە باوەڕی (ئەردۆغان)، پەیەدە بۆیە ڕازی نییە پێشمەرگە بچێتە کۆبانی، چونکە بە لای ئەوانەوە ئەمە ڕیسکێکە و پێیان وایە دeبێتە هۆی کەمبوونەوەی جەماوەری لە ڕۆژئاوای کوردستان.
ئانکارا، هێشتا پارتیی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە)، بە نزیک لە ڕژێمی سووریا و باڵێکی پارتی کرێکارانی کوردستان و ناو دەبا کە سێ دەیە لەپێناو سەربەخۆییدا لە دژی جەنگا.
ئەگەرچی هەفتەی ڕابرد، تورکیا ڕایگەیاند، ڕازییە، هێزێکی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانەوە و بە خاکی وڵاتەکەیدا تێپەڕ بێ و بچێتە کۆبانی، بەڵام ئەم بڕیاری ڕەتبوونە هێشتا بەرجەستە نەبووە.
هەڵبەت ئەمە لە کاتێکدایە کە، کەناڵێکی تورکیایی کە بەرنامەکانی بە زمانی عەرەبی پەخش دەکات، ڕێک پێچەوانەی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی زانیاری بڵاو کردووەتەوە و لە هەوڵێکیدا دەڵێ، دەستەڵاتدارانی تورکیا ڕێدان بە سوپای ئازادی سووریایان کردووە بە پێشمەرج بۆ تێپەڕینی هێزی پێشمەرگە بە خاکەکەیدا. پێگەی ئەلیکترۆنیی سکای نیوز وای نووسیوە.
ئەم هەواڵانە لە کاتێکدان کە، بەپێی هەندێ سەرچاوەی پێشمەرگە لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان، دەبوایە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو هێزەی پێشمەرگە بۆ کۆبانی بەڕی کەوتبایە، بەڵام بۆ کاتێکی دی دوا خراوە.
پێشتر، بەرپرسی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە بە ی ڕاگەیاند، هێزێکی پێشمەرگە، بە چەکی نیمچەقورسەوە ئامادەی چووڵکردنن بۆ کۆبانی، کە وەک هێزێکی پشتیوانی بە بڕیاری سەرۆکی هەرێم و پاش رەزامەندیی پەرلەمان رەوانە دەکرێن.
هەر ئەمڕۆ، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان(فواد حوسێن) بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، ئەو هێزەی پێشمەرگەی لە چاوەڕوانیی ئەو کاتە دیاریکراوەدایە کە لەگەڵ حکوومەتی ئانکارا و کوردانی ڕۆژئاوادا بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

 

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار