٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. ئەمیرێک و 17تیرۆریستی داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری مووسڵ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ھێرشیان کردووەتە سەر ئەمیرێکی داعش و خۆی و 17پاسەوانیان کوشتوون.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەعس، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ھێرشیان کردووەتە سەر ئەمیرێکی داعش بە ناوی (ئەبوحوزیفە) کە لەناو خانوویەکدا بووە، لە ئاکامدا خۆی و 17چەکداریان کوشتوون کە پاسەوانییان لێی کردووە."

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، "بارودۆخی داعش لەناو مووسڵ زۆر خراپە و لەئێستادا زۆر دەترسێن و ناتوانن بچنە ھەموو شوێنێک، چونکە خەڵکی ئەو پارێزگایە زۆر لێیان بێزارن و نایانەوێت لە ناو مووسڵدا بمینێن."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار