٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دڵڕەقی، کردەی تیرۆریستی و ناسنامە، لە زاری کۆنەتوندڕۆیێکەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  هۆکارگەلێک هەن هانی گەنجانیان داوە بچنە نێو گرووپە توندڕۆکانەوە شەڕ بکەن، لە سەروویانەوە، خواستی سەرکێشی، وەدیهێنانی ناسنامەیەکی سەربەخۆ لە نموونەی پرسیارگەلێک دەربارەی "بوون"، لەپاڵ ئەمانیشدا، گەڕانە بە دوای هابەشێکی گونجاودا لە ڕەهەندە سێکسییەکەیەوە.

(موبین شێخ) کە پێشتر گوایە وەک جیهادیێک لە ڕیزی تیرۆریستاندا بووە و پاش ئەو هێرشەی کرایە سەر پەرلەمانی کەنەدا، هاوکات دەستگیرکردنی سێ کچە ئەمەریکایی کە لە هەوڵی پێوەندیکردن بە داعشەوە بوون، بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، "بابەتی سەرەکی، پێوەندی بە ناسنامە و خواستی بەدەستهێنانی ناسنامەی سەربەخۆوەیە، هەروەها فاکتەرێکی دیکەی تایبەت، حەزە بۆ سەرکێشی."

دەربارەی خستنەڕووی هۆکارەکانی سەرنج ڕاکێشانی لە لایەن ئەو گرووپە تیرۆریستیانەوە، (شێخ) وەهای گوت "فاکتەری سێکسییش لە ئارادایە، کچان حەز دەکەن شوو بە جەنگاوەرە دڵڕەقەکان بکەن، ئەمەیش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە گەنجان بەوپەڕی دڵڕەقییەوە هەڵسوکەوت دەکەن تا ئەو وێنایەی کچان لە خەیاڵدانی خۆیاندا کێشاویانە بەرجەستە بکەن.. ناوی گەورە و هیی هاوەڵانی پێغەمبەر بە بەر خۆیاندا دەکەن و وەها نیشان دەدەن کە، پارێزەری باوەڕن، ئەمەیە کە کەسێک گەشە بە بیری توندڕۆیی لە خۆیدا بەرجەستە دەکات، دواتر خەو بە شتگەلێکی گەورەترەوە دەبینێ لەوەی، کە لە دەوروبەریدا ڕوو دەدەن."

پێوەست بە ئەو هۆکارەیش کە وەها لە گەنجان دەکات، لە واقیعدا بەو شێوەیە سەرکێش و توندڕۆ دەرچن، بەڵام گەنجانیش لە تەواوی دنیادا هەن کە کەمترین توندوتیژی پێڕۆ دەکەن، وەک ئەوەی لە توڕەیی و بێزاریدا ماڵ و خێزانەکانیان جێ دەهێڵن، (شێخ) دەڵێ "گرفت لە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە، لە نێو وەچەی سێیەمی کۆچەرانیشدا کە بەرەوڕووی کێشە دەبنەوە، هەوڵ دەدەن پێوەندی بگرن و هەوڵ دەدەن بە دوای پرسیارگەلێکی گەورە دەربارەی بوون بگەڕێن، لە نموونەی: ئایا پابەندبوون بە ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی یاخوود کەنەدایی، لەگەڵ ئیسلام و میللەتی موسوڵماناندا پێک ناکۆکە؟ ئەمە ئەو حەزەیە کە توندڕۆکان لە بەڕەواجکردنیدان، چونکە هاندەر دەبێ گەنج پێوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا بپچڕێت."

دەربارەی چۆنیەتیی ئەوەیش کە کەسێک چۆن لە قۆناخی توندڕۆییەوە پێ دەنێتە قۆناخی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی و کوشتن، (شێخ) گوتی "هێڵی نێوانیان زۆر تەنکە، بەڵام زۆرێکی توندڕۆکان کردەی تیرۆریستی ئەنجام نادەن."

ئەو سەرباری ئەوەی کە نایشارێتەوە تێگەییشتن لە، پەنابردنی کەسێک بۆ کردەی توندڕۆیی ئاسان نییە، دەشڵێت، "هەمیشە هۆکارگەلی کاریگەری دیکەی کۆمەڵایەتی هەن"، ئەو کۆنەتیرۆریستە، نموونەیەک دەخاتە بەر باس و دەڵێ "ئەو گەنجەیشی کە هێرشی کردە سەر دوو سەربازە کەنەداییەکە، بینیمان کە هۆکاری ئابووری ڕۆڵی گرینگی دەگێڕێت، چونکە ئەو هێرشبەرە گەنجە، بە هۆی پاشەکشە لە کارەکانی و جێهێشتنی کۆمپانیاکەی، ئازاری چەشتووە."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار