٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمساڵ ئەمەریكا بایی (10) ملیار دۆلار چەكی بە عێراق داوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- تەنیا لە ئەمساڵدا، بەهای هاوكاری و فرۆشتنی چەكی ئەمەریكایی بە عێراق، (10) ملیار دۆلار بووە كە لەو بڕەپارەیە، بایی (600) ملیۆن دۆلار تەقەمەنی و پێداویستیی سەربازی و تانكی (ئەبرامز) كڕدراون.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (ئەدمیراڵ جۆن كێربی) ڕایگەیاند، بەهای هاوكاری و فرۆشتنی چەك بە عێراق لە سەرەتای ساڵی 2014ـوە بۆ هێزە چەكدارەكانی عێراق، (10) ملیار دۆلار بووە، كە لەو بڕەپارەیە بایی (600) ملیۆن دۆلار تەقەمەنی و پێداویستیی سەربازی و تانكی (ئەبرامز) بووە، هەروەها (500) ملیۆن بۆ پارچەی یەدەگی هێلێكۆپتەر و (700) ملیۆن دۆلار بەهای 500 مووشەك لە جۆری هیل فایر و (101) ملیۆن دۆلار بەهای كڕینی 200 ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی جۆری هامڤی و (90) ملیۆن دۆلار بەهای كڕینی بالۆن و ئامێری چاودێری و جۆری ئیرۆستات بووە.
(كێربی) گوتیشی، هەر لەو بڕەپارەیە، (790) ملیۆن دۆلار بەهای كڕینی (24) فڕۆكەی شەڕكەری جۆری "ئای تی شەش" بووە، هەروەها (700) ملیۆن دۆلار بەهای چوار تاوەری چاودێریی "ڕادار" و (4,8) ملیار دۆلار بەهای (24) هێلیكۆپتەری شەڕكەری جۆری ئاباتشی و (1,3) ملیار دۆلار پارچەی یەدەگ و (24) هێلیكۆپتەری جۆری ئاباتشی بووە.
هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار