پێنتاگۆن: تێچووی شەڕی دژ بە داعش، لە 8ـی ئۆگەستەوە، 424ملیۆن دۆلارە

واشنتن-KDP.info- وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە رایگەیاند کە، لە 8ـی ئۆگەستەوە تا ئێستا، تێچووی شەڕی دژ بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، 424ملیۆن دۆلار بووە.
گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی ئەمەریکاوە(جۆن کێربی)، جەختی کردەوە کە، شەڕی دژ بە داعش، لە هەر ڕۆژێکدا، نزیکەی 7.6ملیۆن دۆلار خەرجییەکەیەتی.
REUTERS




