سلێمانی.. دەستگای خێرخوازیی بارزانی بەردی بناخەی قوتابخانەیەكی 12 پۆلیی لە كەمپی باریكە دانا

سلێمانی-KDP.info- بە مەبەستی برەودان بە پرۆسەی خوێندن و بێبەشنەبوونی منداڵانی ئاوارەی رۆژئاوای كوردستان لە خوێندن و زانست و زانیارییەكان، دەستگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوێكی ئەمەریكایی، بەردی بناخەی قوتابخانەیەكی 12 پۆلیی لە كەمپی باریكە لە شاری سلێمانی دانا.
رۆژی 21/10/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەستگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی باریكە لە پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی بەردەوامبوونی قوتابیانی ئاوارەی رۆژئاوای كوردستان و دانەبڕان لە خوێندن، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی LDS-ی ئەمەریكایی، بەردی بناخەی قوتابخانەیەكی 12 پۆلییان لە كەمپی باریكە دانا، كە وا بڕیارە قوتابخانەكە لەلایەن كۆمپانیای سۆزی توركیاییەوە دەست بە دروستكردنی بكرێت و لە ماوەیەكی كەمدا تەواو ببێت.
سەبارەت بە چۆنیەتیی هەوڵەكانی دەستگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی دابینكردنی شوێن بۆ دروستكردنی قوتابخانەكە لەگەڵ رێكخراوە جیهانییەكاندا، بەرپرسی ئۆفیسی دەستگا لە كەمپی باریكە (سۆران خەڵەف)، ئاماژەی دا كە، "وەكو دەستگای خێرخوازیی بارزانی درێخی ناكەین لە خزمەتكردنی پەنابەران، هەروەها لە رووی پەروەردە و فێركردنیشەوە هەوڵمان داوە ئەو بۆشاییانەی بۆ قوتابیانی كەمپەكان دروست دەبێت، نەهێڵین، بۆیە ئەمڕۆیش بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوێكی ئەمەریكایی و كۆمپانیایەكی توركیایی، لەسەر دانانی بەردی بناخەی قوتابخانەیەكی 12 پۆلی لە كەمپی باریكە رێك كەوتین، بۆ ئەوەی منداڵانی كەمپەكە لە پرۆسەی خوێندن و فێربوونی زانست و زانیاری دانەبڕێن و هاوشان لەگەڵ كەمپەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە خوێندن بەردەوام بن".

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
