٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاندی نەتەوەیەكگرتووكان و رێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی گەییشتنە هەرێم.. بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی ئاوارەكانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شاندێكی هاوبەشی نەتەوەیەكگرتووكان و رێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی، بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی ئاوارە و پەنابەران گەییشتنە هەرێمی كوردستان. ئامانجی سەردانی یاریدەردەری سكرتێری گشتیی رێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی بۆ كاروباری مرۆیی (هیشام یوسف) و بەڕێوەبەری ئۆفیسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ رێكخستنی هاوكاریی مرۆیی لە جنێف (رەشید خالیكۆڤ)، زانینی پلانی حكوومەتی هەرێم و هەڵسەنگاندن و ڕوانینی حكوومەت بۆ چۆنیەتیی یارمەتیدانی ئاوارە و پەناربەرانە بە تایبەتی لە وەرزی سەرما و زستاندا.

شاندەكە لە دانیشتنێكدا باسیان لەو كارەساتە مرۆییە بەرانبەر خەلًَكی عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی كرد و تیشكیان خستە سەر كۆمەڵكوژیی هاووڵاتیانی ئێزدی و پێكهاتەكانی دیكەیی ناوچەكە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە.
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (د. دیندار زێباری)، پێداگری لەسەر پێویستیی چارەكردنی ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرد كە كاریگەرییەكی نەرێنی بۆ سەر پرسی یارمەتیدانی ئاوارەكان دروست كردووە. ئێستا نزیكەی 8 ملیۆن كەس لە ژێر دەسەڵاتی ئەمنیی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دەژین كە دوو ملیۆن كەسیان لە ناوچە كوردستانییەكانن و 1.5 ملیۆنیش ئاوارەی هەرێمن. لەگەڵ ئەوەیشدا هەرێمی كوردستان وەك پێویست یارمەتیی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە بەغدا وەرنەگرتووە، بەڵكە لە مافە داراییەكانیش بێبەش كراوە.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، حكوومەتی عێراق دەتوانێت وەك هەنگاوێكی سەرەتایی مووچەی ئەو ئاوارانە بنێرێت كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە كە بەشی هەرە زۆریان مووچەخۆری حكوومەتی عێراقن.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی توانای خۆی یارمەتیی ئاوارەكانی داوە، بەڵام ئەم پرۆسەیە پێویستی بە یارمەتیدانی نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵی نێودەوڵەتی و وڵاتانی كۆمەكبەخش و عێراق هەیە، كە تا ئێستایش هیچ كامیان وەك پێویست بە شێوەیەكی راستەوخۆ یارمەتیی دارایی حكوومەتی هەرێمیان نەداوە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار