٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئارام شێخ محەممەد: نیەتێكی باش لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەغدا هیچ مووچەیەك نانێرێت تا گفتوگۆكان لەگەڵ هەرێم دەست پێ نەكات. دەشڵێت، لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە نیەتێكی باش بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان هەیە.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (ئارام شێخ محەممەد)، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی، "بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بڕیارە شاندێك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا بكات، كە تەوەرەی گفتوگۆكانی ئەو شاندە تایبەتە بە چارەكردنی پرسی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان و پرسی هەناردەكردنی نەوت".

ڕوونیشی كردەوە كە، تا گفتوگۆكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا دەست پێ نەكەن بۆ چارەكردنی گرفتی بودجە و چۆنیەتیی ڕێككەوتنی هەردوولا، هیچ بڕیارێكی فەرمی لەلایەن حكوومەتی بەغداوە نییە كە مووچە و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، جا ئەو پارەیە بە سلفە بێت یان پارەی مانگانە بێت.

(ئارام شێخ محەممەد) هەروەها ئەوەیشی خستە ڕوو، حكوومەتی عێراق نیەتێكی باشی بەرانبەر بەو شاندەی هەرێمی كوردستان هەیە كە سەردانی بەغدا دەكەن و ئامادەكارییەكیش هەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆكان دەست پێ بكەنەوە گرفتەكان چارە بكرێن.
كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار