٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەحركە، گەویلان و باریكە پێداویستی و ژەمەخۆراك بۆ پەنابەرانی كۆبانی دابین دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكانی باریكە، گەویلان و  بەحركە، لە میانی هەڵمەتەكانیاندا لە وەرزی زستاندا، دەیان جۆر پێداویستی و خواردنی رۆژانە بەسەر ئاوارەكاندا دابەش دەكەن.

رۆژی 20/10/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە كە زیاتر لە 725 پەنابەری شنگالی تێدا نیشتەجێ كراون، لە سەرەتای وەرزی سەرماوە، هەستان بە دابەشكردنی جلوبەرگ و پاككەرەوە بەسەر 207 ئافرەتی دووگیان و دایكی منداڵانی بێباوك، كە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی "مەسەلە" بەڕێوە چوو.
لەلایەكی دیكە وە و لە كەمپی گەویلان كە ئێستاكە ژمارەیەكی زۆر لە خێزانی پەنابەری كۆبانیی تێدا نیشتەجێن، لە هەڵمەتێكی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا خواردنی دوو ژەم بەسەر 1500 ئاوارەی كۆبانیدا دابەش كرا.
هەروەها لە كەمپی باریكە لە پارێزگای سلێمانی، ئۆفیسی دەزگا لە هەڵمەتێكدا هەستان بە دابەشكردنی سێ ژەم خواردن بەسەر 240 پەنابەری كۆبانی لە كەمپەكەدا، هاوكات كەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ و بەتانی و دۆشەك و و خۆراكی وشك و ئاوی خواردنەوە و بالیفیان بەسەردا دابەش كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار