کۆبانی.. لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، لانی کەم 70 داعش کوژراون

کۆبانی-KDP.info- ڕوانگای مافەکانی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، لانی کەم 70 تەرمی تیرۆریستانی داعش براونەتە نەخۆشخانەی ترپە سپی.
ڕوانگای سووریا لە ڕاپۆرتێکیدا کە لە پێگەی فەرمیی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، زیاتر دەڵێ، "دەنگی تەقەی نێوان بەرگریکاران و تیرۆریستانی داعش، کەمیک لەو بێدەنگییەی ئەمڕۆ کۆبانی بەخۆویەوە بینیوە، دەشکێنن"، دەشڵێت، "داعش 16 گولـلە هاوەن و تۆپی بە ناوچە جیاکانی کۆبانیوە ناون، هاوکات فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان بەسەر ئاسمانی شارەکە و دەوروبەریدا دەخولێنەوە."
زریان زیاد




