٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسێکی ئەمەریکایی: داعش بزووتنەوەیەکی چەکدارییە لە قاڵبی ململانێی سوننە و شیعەدا

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info-  بەرپرسێکی پێشووتری کاروباری تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، دەڵێ، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی کە بە داعش ناسراوە، هەڕەشە نییە بەسەر ئەورووپا و ئەمەریکاوە، هەڵبەت هەڕەشەکان لە قەبارەی خۆیان زیاتر گەورە کراون. دەشڵێت، تائێستا داعش بە تەواوی مانا گرووپێکی تیرۆریستی نییە، بەڵکە بزووتنەوەیەکی یاخیبووە لە قاڵبی ململانێی سوننە و شیعەدا.

(دانیال بنجامین) بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، "پێم وایە کە زیادەڕۆییی زۆر لەبارەی مەترسیی داعشەوە کراوە. ئەو پەناگە ئارامەی کە ڕێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا بنیاتی ناوە، ڕەنگە لە دوورمەودادا مەترسی بێ بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان، بەڵام لە ئێستادا ململانێکە لە نێوان شیعە و سوننەدایە."
زیاتر گوتی، "سەرباری ئەوەی کە لە نێوخۆدا شێوازەکانی تیرۆر دژ بە نەیارەکانی پێڕۆ دەکات، بەڵام ئێمە لەبەردەم هێزێکی یاخیبووداین نەک تیرۆریست."
(دانیال بنجامین) دەشڵێت، دەستەڵاتدارانی ئەمەریکا چ ئەوانەی لە ناوەندەکانی بنەبڕکردنی تیرۆرن، یاخوود لە وەزارەتی ناوخۆ، یان دەستگای هەواڵگری(ئێف بی ئای)، جەختیان کردووەتەوە لەوەی، لە ئێستادا هیچ پلانێک دژ بە ئەمەریکا لەئارادا نییە.
گوتیشی، "ئەوەی کە لە لایەن داعشەوە ڕاگەیەنراوە بەوەی کە، هێرش لە دەرەوەی ناوچەکەی دەستەڵاتی خۆیان بەرپا دەکەن، زۆر سنوردارە، داعش هێشتا هیچ هێرشێکی تیرۆریستی لە دەرەوەی سووریا  عێراق ئەنجام نەداون، ئەمەیش هۆکارێکی گرینگە."

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار