٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سیناتۆرێکی ئەمەریکایی: دەبێ پێشمـەرگە پڕچەک بکەین.. داعش بە بۆردوومانەکان ڕاهاتووە.. فڕگەی بەغدایش دەگرێ

سەرچاوە: KDP.info
خاڵە سوورەکان ئەو ناوچانەن کە لە بن دەستی داعشدان.

واشنتن-KDP.info-  گۆنگرێسمانی ئەمەریکایی(جۆن مەکین) باوەڕی وایە کە، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش سەردەکەوێ، هاوکات دەتوانێ دەست بەسەر فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغدادا بگرێت. جەختیش دەکاتەوە، دەبێ چەکی کوردیش نوێ بێ، بۆەیە دەبێ پڕچەکی بکەین.
(مەکین) کە ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکانە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا، دەڵێ، "ئەوان سەر دەکەون و ئێمە سەر ناکەوین، عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە سەرناکەون، دەبێ بەوەدا بچینەوە کە دەیکەین، ئێمە ئێستا بە دۆڕاندنی، داعشمان پێ لاواز ناکرێ."
زیاتر گوتی، "باوەڕم وایە کە داعش بەغدای پایتەختی عێراقی پێ کۆنترۆڵ ناکرێ، بەڵام دەتوانێ دەست بەسەر فڕگەکەیدا بگرێت، باوەڕیشم وایە دەتوانن بە تەقینەوە و هێرشی خۆکوژی، بەغدا بشێوێنن."
هاوکات گوتی، "یەکەم شت کە دەبێ ئەنجام بدرێ، ئەوەیە کە دەبێ بزانرێ کە هێرشی ئاسمانی سوودێکی نییە، دووەم دەبێ هێزی زەوینی بە شێوەی هێزی تایبەت یان هاوشێوەی ئەو هێزە بسازێت، ئەرکی ئێمەیە پێشمەرگە پڕچەک بکەین کە چەکی ڕووسیایی کۆنیان لە جەنگی دژ بە داعش لە دەستە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو ڕێکخراوە بە چەکی ئێمە شەڕ دەکات."
ئاماژەیشی دا، "دەبێ درک بەوە بکەین کە، سنوور لە نێوان عێراق و سووریادا نییە، لانی کەم بۆ داعش وایە، کەواتە ئێمە بۆ دووبەرەکی دەنێینەوە؟ ناتوانرێ لە ئاواییەکانی کۆبانیدا گورزوەشاندنەکانمان ڕێک بخەین.. داعش توانیویەتی لەگەڵ ئەو گورزوەشاندنانە خۆی ڕابێنێ.. دەبێ درک بەوە بکەین، تا داعش بەهێز ببێ، مەترسی بۆ سەر ئەمەریکا زۆرتر دەبێ."
ئەو سیناتۆرە ئەمەریکاییە دواجار دەڵێ، "دەبێ بۆ جیهان ڕوون بێ، ئەگەر داعش بتوانێ دەوڵەتی خەلافەت دابمەزرێنێ، ئەوا ئەمە دەبێتە هەڕەشەی حەقیقی بەسەر ئەمەریکاوە.. ژەنەڕاڵ(ئالن) گوتی، کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵی دووەم گەورەترین شاری عیراق ساڵێک دەخایەنێ، منیش دەڵێم ناتوانین بەرگەی ئەمە بگرین."

سی ئێن ئێن – زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار