٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوێنێ و ئەمڕۆ، ئەمەریکا 15 هەڵمەتی بەرپا کردوون و دووانیان لە کۆبانی بوون

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-  فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرەکانی وڵاتەکەی، دوێنێ و ئەمڕۆ شەممە، 15هەڵمەتیان لە سووریا بەرپا کردوون کە دووانیان لە نزیک کۆبانی بوون و بە هۆیەوە دوو مۆڵگەی داعشیان تێک وێران کردوون.
لە بەیاننامەیەکیدا، فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە ڕیگەیاند، جیا لەو دوو هەڵمەتە کە لە ڕێی گورزەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانییەوە دوو مۆڵگەی داعشی وێران کردوون، لە ڕێی چەند گورزێکی دیکەوە دامەزراوە نەوتییەکانیان کردوونەتە ئامانج کە لەژێر دەستی داعشدان، هاوکات 10هەڵمەتیان بۆ سەر پێگە و مۆڵگەکانی داعش بەرپا کراون.
بەپێی بەیاننامەیەکی دیکە کە دوێنێ بڵاو کراووەتەوە، 7 گورزی دیکەی لە سووریا وەشاندوون و شەشیان لە دەوروبەری کۆبانی وەشێندراون، بەڵام حەوتەمینیان لە دێرئەلزوور وەشێندراوە.
بەیاننامەکە هەروەها دەڵێ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەر بە وڵاتانی هاوپەیمان، لە گورزوەشاندنەکانی عێراقدا بەشدار بوون و چەند پێگەیەکی داعشیان لە نزیک بێجی کروونەتە ئامانج کە، هێزەکانی عیراق هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی بۆ بەرپا کردووە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار