جێگری سەرۆکوەزیران، وەزیرە کوردەکان و هەردوو وەزیری ناوخۆ و بەرگری متمانەیان پێ درا

بەغدا-KDP.info- لە دانیشتنی ئەمڕۆ شەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگ لەسەر 8 وەزیر و جێگری سەرۆكوەزیران درا و بە رێژەیەكی باش دەنگەكانیان بەدەستهێنا و سوێندی یاساییشیان خواردووە.
لە دانیشتنەکەدا (محەممەد ئەلغەببان) بە وەزیری ناوخۆ و (خالید عوبێدی) بە وەزیری بەرگریی عێراق هەڵبژێردران.
هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆدا (د.رۆژ نووری شاوەیس) بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ەهڵبژێردرا.
جیا لە وەزیری رۆشنبیرییش کە (فریاد رەواندزی)، کە لە دانیشتنی پێشووتر لەگەڵ دەنگدان بە سەرۆكوەزیران و وەزیرەكانی دیكە، دەنگ لەسەر وەزیری رۆشنبیری درابوو، بۆیە ئەمڕۆ ەنیا سوێندی یاسایی خوارد، ئەمانە ئەو کاندیدانەن کە دەنگیان لەسەر درا:
(د.رۆژ نوری شاوەیس)، جێگری سەرۆكوەزیران.
(خالید عوبێدی)، وەزیری بەرگریی عێراق.
(محەممەد ئەلغەببان) وەزیری ناوخۆ.
(هۆشیار زێباری)، وەزیری دارایی.
(د.دەرباز محەممەد)، وەزیری كۆچ و كۆچبەران.
(بەیان نووری)، وەزیری كاروباری ژنان.
(عادل شەرشاب)، وەزیری گەشتوگوزار.
(سامان عەبدوڵڵا سەعید)، وەزیری دەوڵەت.




