تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهانای پەنابەرانی كەمپی بەحركەوە چوون

هەولێر-kdp.info- پاش شەپۆلێكی بارانبارین لە شاری هەولێر كە بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەندین شوێندا، لە كەمپی بەحركەیش بە هەمان شێوە خێزانە پەنابەرەكان لەنێو خێوەتدا رووبەڕووی بارانبارین و ئاو بوونەوە، بۆیە تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكە بە شەو و رۆژ شەونخونی دەكەن لە پێناو دابەشكردنی كۆمەك و پێداویستی بۆ پەنابەرانی كەمپەكە كە بە هۆی بارانبارینەوە ژمارەیەك خێوەتی كەمپەكەی زیانیان بەر كەوتبوو.
رۆژی 18/10/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە كە زیاتر لە 725 پەنابەری شنگالی تێیدا نیشتەجێ كراون، بە هۆی بارانبارینەوە ئاو چووبووە ناو ژمارەیەك خێوەتەوە، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێ رۆژی رابردوودا و بە شێوەیەكی بەردەوام كاریان كردووە بۆ فریاكەوتنی خێزانەكان و دابەشكردنی كەلوپەلی زستانە بەسەریاندا، لەو میانەیەیشدا چەندین جۆر لە كەلوپەل و پێداویستی و خۆراكیان بەسەردا دابەش كردوون.
ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ژمارەیەك كار و چالاكیی ئەنجام داوە، جگە لە فریاكەوتنی خێرای پەنابەران لە كاتی روودانی بارانباریندا، لەوانە، دابەشكردنی 750 جێ گۆشتی مریشك بەسەریاندا، جگە لەوەیش دابەشكردنی ویلچەرخ بەسەر 20 كەمئەندامی كەمپەكەدا كە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی هەمام بریجی سویدی كارەكە رێك خرابوو، هەروەها لە درێژەی چالاكییەكاندا دەست كراوە بە دابەشكردنی جلوبەرگی منداڵان و دیاریی جۆراوجۆر كە بە هەمان شێوە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی هەمام بریجی سویدی بوو كە 675 خێزانی كەمپەكە لێی سوودمەند بوون، هەروەها بە بۆنەی نزیكبوونەوەی وەرزی سەرماوە، دەست كراوە بە دابەشكردنی بەتانی و بالیف بەسەر 725 خێزاندا، جگە لە دابەشكردنی 3400 لەفە كە بە هاوكاریی رێكخراوی كۆچ و كۆچبەرانەوە ئامادە كرابوو.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
