فالح عیساوی: عەبادی و ئەمەریکا بەم زووانە داڕمانی بەغدا دەبیستن

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار(فالح عیساوی) دەڵێ، ئەنبار پشتێنەی ئەمنیی حەقیقیی بەغدایە، ئەگەر بکەوێ ئەوا بە واتای داڕمانی بەغدا و ئەوەیشە کە سەرۆکوەزیران(عەبادی) و ئەمەریکاییەکان گوێیان لێی دەبێ.
(عیساوی) تایبەت بە –ی راگەیاند، "ئەنبار بە هۆی عامریەی فەللوجەوە بە ناوچەیەکی سنووری لەگەڵ بەغدا دادەنرێ، کە وەک پشتێنەیەکی ئەمنی وایە لەبەردەم داعش بۆ پێشڕەویکردنیان بەرەو بەغدا، ئەەگر ئەنبار بکەوێ، ئەوا داعش زۆر بە خێرایی دەگاتە بەغدا."
دەربارەی دۆخی ئەنباریش گوتی، "لای هەموان ئاشکرایە کە دۆخەکە ناهەموارە"، گوتیشی "شەوی ڕابرد لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان(سەلیم جبووری)، بە ئاامدەبوونی حکوومەتی خۆجێی و سەرکردە ئەمنییەکانی پارێزگاکە، هاوکات ئەندامانی پەرلەمان کۆ بووینەوە، ئەمڕۆیش دیدارمان لەگەڵ (حەیدەر عەبادی)-دا دەبێ."
(عیساوی) زیاتر گوتی، دۆخی ئەنبار زۆر ناهەموارە، ئەگەر بێت و بکەوێ، ئەمە دەبێتە هۆی کەوتنی بەغدا، هەر ئەمەیشە کە سەرۆکوەزیارن و ئەمەریکا گوێبیستی دەبن.
زریان زیاد




