٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زوممار.. پێشمەرگە هەشت داعشیان كوشت، تیرۆریستان مزگەوت بۆ مەشقی سەربازی بەكار دەهێنن

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-تایبەت بە KDP.INFO- ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری زوممار، هێزەكانی پێشمەرگە تۆپبارانی چەكدارانی تیرۆریستی داعشیان كرد هەشت تیرۆریستیان كوشت، هاوكات لەناو شاری مووسڵیش مزگەوت لەلایەن چەكدارانی تیرۆریستەوە بۆ مەشقی سەربازی بەكار دەهێنرێن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار بۆردوومانی چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانی تیرۆریستی داعشیان كرد و توانییان هەشت تیرۆریست بكوژن و زەرەر و زیانێكی زۆریشیان پێ بگەیەنن.

(مەموزینی، زیاتر گوتی، تیرۆریستانی داعش لە ناوشاری مووسڵ 15 مزگەوت وەكو شوێنی مەشق و راهێنانی سەربازی بەكار دەهێنن و تێیدا راهێنانی سەربازیی خۆیان ئەنجام دەدەن كە نوێژكردنیان تێدا قەدەخە كردوون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕوونیشی كردەوە، "هەر ئەمڕۆیش لەناو شاری مووسڵ لە ناوچەی حەمام عەلیلی باشووری ئەو شارە، چەند چەكدارێكی نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان كردووەتە سەر چەكدارانی تیرۆریستی داعش و لە ئەنجامدا سێ چەكداری داعش كوژراون، یەكێك لەوانەیش كە كوژراوە، پلەی ئەمیری هەبووە.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار