٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە باشیك سەربازگەیەك بۆ دووبارە دامەزراندنی هێزی پۆلیس دروست كراوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-kdp.info- سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، لە ئێستادا دەست بە دووبارە دامەزراندنی هێزی پۆلیس بۆ مووسڵ كراوە و هێزێكی دیكەیش بە ناوی پاسەوانی نیشتمانی بۆ رزگاركردنی مووسڵ پێك دێت.

سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ)، بە kdp.info-ی راگەیاند، دوو نووسینگە لە دهۆك و هەولێر بۆ ناونووسكردنی ئەو كەسانە كراونەتەوە كە پێشتر لەمووسڵ پۆلیس بوون، بۆ ئەوەی دووبارە هێزی پۆلیس بۆ مووسڵ دروست بكەنەوە و ئێستایش ناونووسكردن دەستی پێ كردووە و هەر كاتێك رێژەی پێویست  ناونووس كران، دەست بە مەشقكردن دەكەن.
(چەتۆ) گوتیشی، بۆ مەشقپێكردنی ئەو هێزەی پۆلیس لە ناوچەی دووبەردانی سەر بە ناحیەی باشیك، سەربازگەیەك كراوەتەوە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو پۆلیسانە لەو سەربازگەیە دەست بە مەشقكردن دەكەن.
سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕوونیشی كردەوە، جگە لە دووبارە دامەزراندنی هێزی پۆلیس لە مووسڵ، هێزی پاسەوانی نیشتمانییش دادەمەزرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەیەك پێك هاتووە و بڕیارە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە ناونووسكردن دەست پێ بكات و ژمارەیشیان لە هەزاران كەس پێك دێت.
ئەو هەروەها زیاتر گوتی، ئەو هێزە لە هەموو پێكهاتە و نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی مووسڵ پێك دێت و مەبەستیش لە پێكهنانی هێزی پاسەوانی نیشتمانی، بۆ رزگاركردنی مووسڵە لە دەست چەكدارانی داعش.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار