٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دروستكردنی پاسەوانی نیشتمانی نادەستوورییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی عێراق لە ڕێگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە دەیەوێت پڕۆژەیاسای پاسەوانی نیشتمانی واژۆ بكات، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، ئەو هەنگاوە نادەستوورییە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی عێراقییەكان، حكوومەتی عێراق داوای لە پەرلەمانی عێراق كردووە لە ڕێگەی پڕۆژەیاسایەكەوە پاسەوانی نیشتمانیی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە، لەم بارەیەوە ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (حەمید باڤی)، بۆ KDP.info گوتی، "ئەو هەنگاوە لە دەرەوەی چوارچێوە دەستوورییەكانە، چونكە لە عێراقدا سوپای عێراق و دامەزراوەی ئەمنی هەن، لە دەستووریشدا ئەوە هاتووە كە ناكرێت لە حاڵەتی لەناكاودا حكوومەت پەنا بباتە بەر دروستكردنی هێزی جۆراوجۆر بە تایبەتی ئەوەی لە عێراقدا ڕووی دا، حاڵەتێكی لەناكاو بوو، ئەوەیش كە نادەستووری بوو، بەخشینەوەی چەك بوو بە خەڵك و هۆزە چەكدارەكان بە بیانووی پاراستنی پارێزگاكانی عێراق".

(باڤی) هەروەها گوتیشی، "دەبێت لە دروستكردنی هەر سوپایەكدا پشكی سەرجەم لایەنەكانی تێدا بێت".
 

هەواڵی پەیوەندیدار