سوێندخواردنی وەزیرە کوردەکان بۆ هەفتەیەکی دی دواخرا

نوێ کراوەتەوە..
هەولێر-kdp.info- جگە لە کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی، وەزیرە کوردەکان گەییشتوونەتە بەغدا و وەک چاوەڕوان دەکرا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سوێندی یاسایی بخۆن، پرۆسەی سوێنخواردنەکە بۆ هەفتەیەکی دیکە دواخرا.
ئەندامای پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی وردستان(نەجیبە نەجیب)بە Kdp.infoی ڕاگەیاند، ئەگەرچی چاوەڕوان دەکرا، وەزیرە کوردەکان ئەم دوانیوەڕۆیە، سوێندی یاسایی بخۆن و دەستبەکار بن، بەڵام ئەم پرۆسەیە بۆ هەفتەیەکی دی دواخرا.
پێشتر ئەندامای پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی (زانا رۆستایی) بە Kdp.infoی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سوێندخواردنی وەزیرەکان لە کارنامەی کۆبوونەوەدا نییە، بەڵام رەنگە ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە سوێندخواردنی وەزیرەکان ساز بدات، چونکە وەزیرە کوردەکان جگە لە کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی، ئەوانی دی لە بەغدان و ئەمڕۆیش کاندیدی ئەوان گەییشتووەتە بەغدا بۆ سوێندخواردن."
بڵند ئیبراهیم




