٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دێمبسی: ستراتیژمان بۆ تێکشکاندنی داعش هەیە.. ئەگەری شکستی بەغدا بە دوور دەبینێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەتلانتا-KDP.info-  وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە ڕابەرایەتیی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی بۆ بنەبڕکردنی بە داعش دەکات، بڕیاری دا، ناوی "دوابڕیار" بە باڵای پڕۆسە سەربازییەکانی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی ناسراو بە داعش ببڕێت.

سەرۆکئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا(مارتن دێمبسی)، بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، ولاتە یەکگرتووەکان ستراتیژی سەرکەوتنی هەیە بەسەر ڕێکخراوی داعشدا، ئاماژەیشی دا بە ئەگەری پەنابردن بۆ بەکاربردنی هێزی سەربازیی زەوینی لە جەنگی دژ بە داعش لە هەریەک لە سووریا و عێراقدا.
ژەنەڕاڵ(دێمبسی) ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ئاشکرایشی کرد، ئەو کردە سەربازیانەی کە دوو مانگ لەمەوبەر بەرپا کران، بە دیاریکراوی لە 8-ی ئابی ڕابردوودا، کە لە ڕێیانەوە مۆڵگەکانی دعشیان کردوونەتە ئامانج لە هەرێمی کوردستان، ئێستا ناوێکی هەیە کە "دوابڕیار"-ە.
زیاتر گوتی، بە لای سەرۆکئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکاوە ئەو ناوە بە واتای، "ئێمە دەبێ بتوانین لەوەی کە باوەڕمان بە خۆمانە و سوورین لەوەی بە تێپەڕبوونی کات، ئامانجە دیاریکراوەکانمان لەو ئەرکەماندا بە دی دێنین."
دەربارەی دۆخی عێراق و ئەوەی کە چەکدارانی داعش لە بەغدا نزیک بوونەتەوە، هەروەها ئەەگری دەستبەسەرداگرتنی لە لایەن داعشەوە، (دێمبسی) ڕایگەیاند، "باوەڕم وایە کە دەتوانین هاوکاری عێراقییەکان بکەین، تا بەغدا شکست نەبات."
پێیشی وایە کە، هێزەکانی عێراق کە پێشتر هەندێکیان لە بەرانبەر بە هێرشەکانی داعش شکستیان برد، هێشتا پێویستیان بە مەشق و ڕاهێنان هەیە، ئاماژەیشی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنیی بۆ بەرگریکردنی زیاتر دا لە بەغدا، گوتیشی کە وای نابینێت پایتەخت شکست ببات.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار