داعش دوامەزارگەی ئێزدییەکانی لە باشیک تەقاندەوە

باشیک-KDP.info- دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، چەکدارانی داعش لە ناحیەی باشیک مەزارگەیەکی دیکەی کوردانی ئیزدی تەقاندەوە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە kdp.infoی راگەیاند، چەکدارانی داعش لە ناحیەی باشیک، مەزار شێخ نەسرەدینیان تەقاندەوە، ئەو مەزارە لای کوردانی ئیزدی زۆر پیرۆزە.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، تەنیا ئەو مەزارەی ئیزدییەکان مابوو بیتەقێنەوە، ئەمڕۆ ئەوشیان تەقاندەوە.
جێی باسە، ژمارەیەکی زۆری مەزاری کوردانی ئێزدی لە سنووری ناحیەی باشیک ھەبوو و لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئەو ناحیەوە، لەلایەن داعش سەرجەم مەزارەکان تەقێندرایەوە.
بڵند ئیبراھیم




