٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئوستڕالیا: بەغدا ڕێكاری یاسایی نەگرتووەتە بەر.. سەربازمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناردوون

سەرچاوە: KDP.info

سیدنی-KDP.info- سەرۆكوەزیرانی ئوستڕالیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەكەی 200 سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوی تیرۆر ناردوون، بەڵام بە هۆی دابیننەكردنی ڕێكاری پاراستنی یاسایییەوە، ئەو سەربازانە هیشتا نەچوونەتە نێو خاكی عێراقەوە.

سەرۆكوەزیرانی ئوستڕالیا (تۆنی ئابوت)، گوتی، "ئەو سەربازە ئوستڕالیاییانە كە بۆ ڕاوێژ و هاوكاری بە هێزە عێراقییەكان دژ بە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش نێردراون، هێشتا لە وڵاتی ئیماراتن، چونكە هێشتا ڕێككەوتنی فەرمی، پێوەست بەوەی كە بە شێوەیەكی یاسایی بچنە عێراقەوە، نەكراوە.
سەرۆكوەزیرانی ئوسترالیا، لەسەر ئەو باوەڕەیە كە دەربارەی ئەم پرسە یاساییە لەگەڵ حكوومەتی عێراق ڕێك دەكەون، زیاتر گوتی، "لە نیویۆرك بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕوونم كردووەتەوە كە، ئێمە لەبارەی هاوكاری و پشتیوانیمانەوە بۆ ئەو وڵاتە لە جەنگی دژ بە تیرۆر، ئامادەین."

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار