توركیا.. ناوەڕۆكی رەشنووسی نەخشەڕێگەی قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد ئاشكرا بوو

ئانكارا-kdp.info- ناوەڕۆكی رەشنووسی نەخشەڕێگەی قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد لە توركیا، ئەمڕۆ ئاشكرا بوو كە لە شەشە خاڵ پێك هاتووە و هەدەپە و توركیایش پێوەستبوونی خۆیان بە جێبەجێكردنی خاڵەكانەوە ڕاگەیاندووە.
رۆژنامەی میللییەتی توركی بڵاوی كردەوە كە، دوای چەند مانگ كاركردن لەسەر ئامادەكردنی نەخشەڕێگەی قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد، رۆژی دووشەممە بەرپرسانی حكوومەتی توركیا ناوەڕۆكی ئەو رەشنووسەیان پێشكەشی هەدەپە كرد.
ناوەڕۆكی ئەو رەشنووسە لە شەش خاڵی سەرەكی پێك هاتووە و بەپێی سەرچاوەكان هەر دوولا پێوەستبوونی خۆیان بە جێبەجێكردنی ئەو شەش خاڵەوە دەربڕیوە.
ئەو شەش خاڵە سەرەكییە بریتین لە، كێشانەوەی ئەندامانی پەكەكە بۆ دەرەوەی سنوورەكانی توركیا، دانانی چەك لە لایەن ئەندامانی پەكەكەوە، گەڕانەوەی ئەندامانی پەكەكە بۆ توركیا، جێبەجێكردنی هەنگاوە پێویستەكانی دوای گەڕانەوەی ئەندامانی پەكەكە بۆ توركیا، بەشداریكردنی ئەندامانی پەكەكە لە ژیانی كۆمەڵایەتی و ئەو گۆڕانكاریانەی پێویستە لە بواری یاسایی و سیاسیدا جێبەجێ بكرن.
هیوا ئەردەلان




